باندێکی پێنج کەسی دەستگیرکران

ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور، باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بەدراوی ساختەوە کردووەو لەھەمانکاتدا چەند کەسێکیان فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بوون.

دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر پێنج کەس کە لەشێوەی باندێکدا کاری مامەڵە و ساغکردنەوەی دراوی ساختەیان دەکرد (لەجۆری ٢٥ ھەزار دیناری) لە ناحیەی عەربەت و ناو شاری سلێمانی، ھاوکات بەشێک لەو کەسانە فرۆشیارو بەکارھێنەری مادەی ھۆشبەر بون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، تونرا ھەر پێنج کەسەکە دەستگیر بکرێن و ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بکرێنەوە.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ساختەو بڕێک مادەی ھۆشبەر لەجۆری شیشەو دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت.
لەئێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران:
(ئ، س، ر)
(د، ھ، أ)
(أ، ع، أ)
(ر، ن، أ)
(ن، ع، أ)
بەپێی ماددەکانی (٢٨٩ – ٢٩٨) و ١٤ی ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

ھەواڵی زیاتر