هەولێر.. دەست بەسەر دوو بارهەڵگر دەرمانی خراپبوودا گیرا

بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گەڕەكی (منارە) دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (كیا – بارهەڵگر)دا گرت، كە بڕێكی زۆر دەرمانیان بێ مۆڵەت و بە شێوەیەكی نایاسایی و ناتەندروست باركردبوو.

شوفێرانی هەردوو بارهەڵگرەكە بە ناوەكانی (ب.ع.ع) و (ش.ح.س) لەگەڵ هەردوو ئۆتۆمبێلەكە رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانى ناوەڕاست كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.

ھەواڵی زیاتر