ماوەی لێخۆشبوون لە پارەی ئاوی ماڵان درێژکرایەوە

دوای وەرگرتنی رەزامەندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بابەتی داشكاندنی قەرزی داهاتی ئاو لە هاوبەشانی ئاو بەڕێژەی %15، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە هاوبەشانی ئاو بۆ 31/3/2021 درێژ دەكاتەوە.

لەوبارەوە ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ رایگەیاند، دوابەدوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بابەتی داشكاندنی قەرزی هاوبەشانی ئاو بە ڕێژەی %15، ئێستا بڕیاری درێژكردنەوەكە لە 1/1/2021 تا 31/3/2021 درێژ دەكرێتەوە و هاووڵاتییانیش دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەكە.

ئاری ئەحمەد وتیشی: پێشووتر چەند جارێك لە مانگی شەشی ساڵی پار كارمان لەسەر بابەتی لێخۆشبوون كردووە و رەزامەندی درابوو، ئێستا ماوەكەی بۆ 31/3ی ئەمساڵ درێژ كراوەتەوە، دەشڵێ بەهۆی ئەو بریارەوە ژمارەیەكی زۆری هاوبەشانی ئاو لێی سوودمەند دەبن، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ ئەوەی لەو داشكاندنە سوودمەند بن و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاویش ئاگادار كراونەتەوە كە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو، ئەو بریارە جێبەجێ بكەن.

ھەواڵی زیاتر