سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیاسەتوانی ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیاسەتوانی ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرا لە پێناو پاراستنی مافە رەواکانیدا.
عوسمان بایدەمیر پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانیی بکەن.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی عوسمان بایدەمیری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خەبات و تێکۆشانیدا لە پێناو گەلی کوردستان.
ھەواڵی زیاتر