له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رپێچی له شوێنهجیاجیاكانی ناو شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری، ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر/2 به‌هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسی كاره‌با، هه‌ڵمه‌تێكیان له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ ئه‌نجامدا.
حه‌كیم ئیسماعیل، سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌كانی بڕینی سه‌رپێچی ڕایگەیاند، كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌وان به‌رده‌وامن له بڕینی سه‌رپێچی له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان و و بێ ره‌چاوكردنی جیاوازی و هه‌ر كه‌س و لایه‌ك سه‌رپێچی كردبێت ئه‌وان سه‌رپێچییه‌كه ده‌بڕن و ده‌یده‌ن به دادگا بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوینی پێویست،
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مڕۆش له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ توانیمان 4 شوێنی بازرگانی كاره‌باكه‌ی ببڕین كه سه‌رپێچیان كردبوو، سه‌رچاوه‌ی كاره‌باكه‌شی بۆ ناگه‌ڕێندرێته‌وه تا ئیجرائاتی پێویستی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت.
ھەواڵی ڕابردوو
وەزارەتی تەندروستی عێراق: 300 منداڵ تووشی کۆرۆنای گۆڕاو بوون
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر