مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە پەیامێکیدا هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەرکۆنە دەکات و دەنووسێت: “هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا شەرمەزار دەکەم”.
لە بەشێکی تری تویتەکەیدا دەنووسێت: “نێردە دیپلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن، داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری کردەیی بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن”.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر