ژمارەیەک کادری کۆمەڵ دژی حیزبەکەیان ھەڵوێست وەردەگرن

ڕۆژ بە ڕۆژ دەنگی ناڕەزایەتیی زیاتر لەنێو حیزبی کۆمەڵ بەرزدەبێتەوە بەھۆی بڕیاری لادانی پاشگریی “ئیسلامی” لەسەر ناوی حیزبەکە.
ئەو کادر و لایەنگرانە داوا دەکەن حیزبەکەیان بە ئیسلامیی بمێنێتەوە و داوای لێبوردنیش بکەن.
نمونەی دەست لەکارکێشانەوەیەکی بە کۆمەڵ

خوای گەورە دەفەرموێت
( هو سماكم المسلمين من قبل وفي هذا )
واتە خوای گەورە ناوی موسڵمانەتی و ئیسلامی لێناون
بۆ سەرکردایەتییە نوێکەی (دادگەری)
السلام علیکم و رحمة الله
ئێمەك وەك ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزان و دەنگدەرانی کۆمەڵی ئیسلامی خۆمان و خانەوادەمان بڕیارماندا بە واز هێنانی بەکۆمەڵ لە کۆمەڵی دادگەری تاوەکو ئەو کاتەی داوای لێبوردن دەکات و ناوەڕەسەنە پێشووەکەی کە (کۆمەڵی ئیسلامییە) وەك خۆی لێدەکاتەوە… وە بەدڵنیاییەوە ناو تەعبیر لە ناوەڕۆك دەکات هەربۆیە سەر بۆشتی زۆر خراپ دەکێشێ
١غریب محمد عبدالرحمن ٢عطاعبدالکریم
٣عبدااله غریب محمد ٤ بێستوون محمد
٥شاهۆ محمد ٦ سەرکەوت کریم
٧_ لقمان علی

تێبینی
١_ لەبەر هەندێ بارودۆخ و اعتبارات هەندێ ناومان نەسوی کە دۆست و دەنگدەری کۆمەڵی ئیسلامی بوون چونکە کارمەندن لە هەندێ شوێن…
٢_بە پێویستمان نەزانی ناوی خێزان و سەرجەم خانەوادەکانمان بنوسین

ھەواڵی زیاتر