قائیمقامیه‌تی سلێمانی نۆ تۆن په‌نیر له‌ناوده‌بات


به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی نۆ تۆن په‌نیری ئیلانه‌ له‌ناوده‌بات.
به‌هۆی خراپ عه‌باركردن و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ (2021.2.21) له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه له‌ كۆگای نه‌به‌ز له‌ رێگای سه‌ره‌كی مێرگه‌پان، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تۆن په‌نیری كه‌ڕوكردودا گرتوه‌.
په‌نیره‌كه‌ له ‌جۆری ئیلانه‌ و‌ به‌پارچه‌ی (90) گرامی دروستكراوه‌، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر‌ زیاتر له‌ (10) هه‌زار پارچه‌ په‌نیردا گرتوه‌‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه‌ به‌ده‌ستگێڕه‌كان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌نیره‌ خراپبوه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر