دوو كەس بە تۆمەتی لێسەندنی پارە و مۆبایل لە خەڵک دەستگیرکران

بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ف.ف.ع) و (ئ.ز.م) دەستگیر كرد، كە لە پاركێكی نزیك مزگەوتی (ماجیدی) رێگرییان لە منداڵ و هەرزەكاران دەكرد و بەزۆر مۆبایل و پارەیان لێ دەستاندن.
هەردوو تۆمەتبارەكە، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کران.

ھەواڵی زیاتر