مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنکەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو.
پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (ش، ع، ق لەدایکبووی 1994) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبهتییهکانی لێکردبوو ئەگەر پهیوهندییهكهی بهردهوام نهبێت لهگهڵیدا، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.