مەحموود سەنگاوی وازی لە هەموو پۆستێکی ناو یەکێتیی هێنا

مه‌حمود سه‌نگاوى وازهێنانى له‌هه‌موو پۆستێك له‌ناو یه‌كێتى ڕاده‌گه‌یه‌نێت ‌و ده‌شڵێت:”حورمه‌تى خۆم ده‌گرم‌و ته‌نها به‌رپرسى میحوه‌رم”
مه‌حمود سه‌نگاوى ڕایگەیاند :”ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر هه‌ولێر كارێكى تیرۆریستیه‌، هه‌ر كوێیه‌كى كوردستان هێرشى بكرێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ دژى هه‌موو كورده‌و نابێت له‌سه‌ر لایه‌نێك حساب بكرێت نه‌ یه‌كێتى‌و نه‌ پارتیش”.
وتیشی “هه‌ر كوێیه‌كى كوردستان هێرشى بكرێته‌سه‌ر ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاتمان ببێت وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیش مه‌حمود سه‌نگاوى جه‌ختیكرده‌وه‌، په‌یوه‌ندیمان باشه‌و خراپ نییه‌.

ھەواڵی زیاتر