به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر، له هه‌ژماری خۆی له فهریسبوك بڵاوی كرده‌وه، بەھۆی رووداوێكی هاتوچۆ کە له نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە، ئاشكرا ده‌بێت یه‌كێك له شوفێره برینداره‌كان، ژنی دووه‌می هێناوه بەبێ ئاگەداری ژنی یه‌كه‌م.
فازڵ حاجی، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر وتی: “چەند رۆژێک لە مەوبەر، رووداوێکی هاتوچۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە، لە ئەنجامیشدا هەردوو شوفێر بریندار بوون. دواتر خزم و کەسی هەردوولا بە هاواری بریندارەکان بۆ نه‌خۆشخانە هاتن، لە دوای ماوەیەک بوو بە دەنگە دەنگ و هاوار”.
فازڵ حاج وتیشی: “لەسەرەتا هەموان وایانزانی یەکێک لە شوفێرەکان گیانی لەدەستدا، کەچی بابه‌ته‌كه لەمردن گەورەتر بوو، دەرکەوت یەکێک لە شوفێرەکان بەدزی ژنەکەی یەکەمی، ژنێکی دیكه‌ی مارە کردوە و لەنهخۆشخانە “کەتنەکە”ی ئاشکرابوو، چونکە هەردوو ژنه‌كه‌ی بەهاواری هاتبوون”.
ئەوەشی ڕاگەیاند “لە دواییشدا ژنی یەکەم چووبووە لای شوفێرەکەی دیكه، کە ئەو خەتاباریشە، پێی گوتبوو: دەستت خۆش بێت، حەیف نەتکوشت! ئەوە لۆچی باشە ئەگەر لۆ مردن نەبێت!”.