یەکێتی بۆ چەند بڕیارێکی یەکلاکەرەوە کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی چەند تەوەرەێک، گرنگترینیان لامەرکەزی سلێمانی و هەڵبژاردنی عێراق.

کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سبەی یەکشەمە کاتژمێر 11:00 بەڕێوەدەچێت، لە کۆبوونەوەکەدا میوانداری تیمی حکومەتی یەکێتی دەکەن و تێیدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی لامەرکەزی سلێمانی دەدەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن دەکەن، بەتایبەت پێکهێنانی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنی عێراقدا و بەتایبەت لەگەڵ ڕەوتی حیکمە کە گفتوگۆیەکی جدی لەسەرە.

کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بەشێکی تری کۆبوونەوەکە دەبێت.

ھەواڵی زیاتر