مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بەهاوکاری لیژنە ئەمنیەکانی ناوشار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە کۆتایی مانگی ١٠/٢٠٢٠ هاووڵاتییەکی بە گولـلە بریندارکردبوو و دواتر هەڵاتبوو.
لە ڕۆژی ٢٣/١٠/٢٠٢٠ تۆمەتبار (س،خ،س) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ لەنزیک سەنتەری فۆریوو، لەشاری سلێمانی هاووڵاتییەکی بە گولـلە بریندارکرد و هەڵات، دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی بۆ شوێنی ڕووداوەکە کەشف و هێڵکاری کراو هەمان ڕۆژ پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردسات بۆ ڕووداوەکە کرایەوە.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەست پێکرد بۆدۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە بەهاوکاری ئەو لیژنە ئەمنییەی کە پێکهێنراوە لەسنوری پارێزگای سلێمانی توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت، لەکاتی دەستگیر کردنیدا دەست گیرا بەسەر چەکێک لەجۆری دەمانچەو ئۆتۆمبێلەکەیدا.
تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥/٣١ ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.