• چل و چەند ساڵ پێش پەكەكە لە توركیا دروست بوو بەڵام زۆربەی تەمەنی خۆی (چل ساڵ) لە كوردستانی عێراق و كوردستانی سووریا بوونە.
• ڕژێمی سووریا ئەو گەنجە كوردانەی لە خزمەتی سەربازی دەبەخشی كە چەكیان بۆ پەكەكە هەڵدەگرت.
• لە هەشتاكان پەیوەندیی پەكەكە و بەعس زۆر توندوتۆڵ بووە. دەیان كادیری پارتی ڕفاند و ڕادەستی بەعسی كردن كە تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە. پەیوەندییەكان بە جۆرێك بوو كە لە هەندێك شوێنی گشتیدا بارەگاكانی پەكەكەش لەگەڵ بارەگا سەربازییەكانی عێراقی لە تەنیشت یەكتر بوون.
• لەگەڵ ئێرانییەكان پەكەكە پەیوەندییەكی زۆر تایبەتی هەواڵگری و سەربازییان هەیە. بنكەی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی تایبەت بە پەكەكە لە ئێراندا هەیە.
• پەكەكە شەڕ و پێكدادان لەگەڵ سوپای تورك دروست دەكات و ناوچەكان جێدەهێڵێت و توركەكانیش بەدوایانەوە دێن. هەر شوێنێك كە سوپای توركیا گرتی ئیدی پەكەكە بۆی ناچێتەوە.
• ئێستا پەكەكە پەیوەندیی ئۆرگانیی لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە. بەشێكیان بە تایبەت لە شنگال مووچە و چەك لە حكوومەتی عێراق وەردەگرن.
• پەكەكە بوو ئەوە بیرۆكەیەی لەناو كوردانی ئێزیدیدا برەو پێدەدا كە خۆیان بە كورد نەزانن.
• قەت ڕێزی ئاڵای كوردستان ناگرن، خۆشیان زیاتر لە پەنجا و پێنج ئاڵایان داهێناوە.
• لای خۆیان كوردستانیان دابەش كردووە لەسەر هەرێم و ناوی سەیر و سەمەرە.
• هیچ حزبێك لە ناوچەكە بە قەدەر پەكەكە منداڵ و هەرزەكار لەناو ڕێكخستنەكانیدا نەبووە.
• هەر كەسێك چووبێتە ناو پەكەكە خێرا ناویان لێ گۆڕیوە. ئەو ناوەی دایك و باوكی بۆی داناوە.
• یەكەم شت كە فێری كەوادیری خۆیان دەكەن، ” هەموو حزبێكی كوردی خائینن و دەبێ لەناو بچن”.
• تەنیا حزبی كوردییە بە ئاشكرا دەڵێ دژی سەربەخۆیی كوردستانین.
• زۆر ئیستغلالی دوو چەمكی كرێكاران و نەتەوایەتی دەكەن كەچی نە بۆ كرێكاران هیچیان كردووە و نە بۆ نەتەوە.
• لە هەر شوێنێك ئەوان باڵادەست بوون، ڕێگە نادەن یەك حزبی تری كوردی هەبێ.
• ئەگەر پەكەكە كوردێك بكوژێ یان زەوی كوردێك داگیر بكات ئەوە خەباتە بەڵام ئەگەر كوردەكە لەسەر خۆی بە جواب بێت و دیفاع لە پەكەكە نەكات خائینە.
• كەس نەیبیستووە جارێك پەكەكە سوپاسی خەڵكی كوردستانی كردبێت یان داوای لێبوردنی لە خەڵكی كوردستان كردبێ.
• لایەنگر و ڕاگەیاندنەكانیان بەردەوام جنێو و قسەی زبر لەدژی لایەنە كوردییەكانی تر بڵاو دەكەنەوە.
• پەكەكە وەك دوژمن سەیری پارتی دەكات و هەمیشە گێچەڵی بۆ دروست دەكات كەچی داواش دەكات پارتی شەڕی توركیای بۆ بكات.
• لەوان سەیرتر هەندێ موزایەدەچیی ناو هەرێمی كوردستانن كە كاریان بووەتە پێداهەڵگوتنی پەكەكە. بەڵام هیچكامیشیان ئامادە نین بچن چەك بۆ پەكەكە هەڵگرن و شەڕی دەوڵەتی توركیا بكەن.
• لەبارەی پەكەكەوە شت ئەوەندە زۆرە لە هەژمار نایەت. هەموو سیاسییەكی كورد پەكەكە زۆر بە باشی دەناسێ و حەز لە چارەیان ناكەن. بەڵام بۆ ئازاردان و گۆشارهێنان بۆ پارتی موجامەلەی پەكەكە دەكەن و ڕاگەیاندنەكانیان دەخەنە خزمەتی پەكەكەوە.
زکری موسا