مەسرور بارزانی: پێویستە قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەکان کۆتایی پێ بێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو کەسێک لەبەردەم یاسا یەکسانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند، کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنیا بودجە نییە.

مەسرور بارزانی:

-لەگەڵ ئەوەین لێخۆشبوونی باج نەمێنێت.

-100 کۆمپانیا دراونەتە دادگا.

-ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانە داکۆکی لە مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن.

-کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنیا بودجە نییە.

-پێویستە هەلی کار لە کەرتی تایبەت فراوان بێت.

-تا ئێستا ماددەی 140 چارەسەر نەکراوە.

-لە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق بێ ئومێد نەبووینە.

-هەوڵی ئێمە بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆ بەردەوامە.

-بە ڕێکخستنەوەی باج داهاتمان زیاد کردووە.

-خەرجییەکانی حکومەتمان لە پێناو مووچە کەمکردووەتە.

ھەواڵی زیاتر