قەرزی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت
پاڵپشت بە یاسای ژمارە(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمرۆ بەرواری 2021/2/9 بەرێز وەزیری دارایی وئابوری ئاوات جەناب نوری ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بە شێوەی نەقدی.
ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)(2017-2018) (2018-2019) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت. بە مەرجێك كارنەكاتە سەر موچەی فەرمانبەران.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر