بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی ساختەكاری، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە چەند حاڵەتێكی فرۆشتنی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و پێدانی پارەی ساختە بە فرۆشیاران، دەستیان بە بەدواداچوونێكی ورد كرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ا.ط.م) بە تۆمەتی ئەنجامدانی فێڵ و ساختەكاری دەستگیر كرد.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە (9) پەڕاوی لێكۆڵینەوەی هەبوو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڵساوە بە كڕینی كامێرای چاودێری و ئایپاد و لاپتۆپ و مۆبایلی گرانبەها و چەندین كەلوپەلی دیكە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (281) لە یاسای سزادان، بەند كرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا درێژەی هەیە.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر