دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوی کردەوە، دوو ڕاوچی لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیر کران.
دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ ئاگادارکرانەوە، کە دوو کەس سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوین لە سنووری قەزای شارباژێڕ، مەفرەزەیەک ئامادەکرا بۆ بەدواداچوون و دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ تۆمەتباران دەستگیرکران، هەروەها دەستگیرا بەسەر (٢) باڵندەی کێوی ڕاوکراو، ( ١ ) چەکی جۆری بادی . دواتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراو ڕوبەڕووی یاسا کرانەوە