سلێمانی.. لە مانگێکدا 33 ئارایشتگا سزادراون

له‌ مانگی رابردوودا لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له‌ (80) ئارایشتگای به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌ و دوو شوێنیشی داخستووه‌.
هاوبه‌ش ئاراز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ مانگی رابردوودا لیژنه‌كه‌ (87) سه‌ردانی بۆ ئارایشتگا و هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی خانمان بۆ جوانكاری ڕازاندنه‌وه‌ رووی تێدەکەن، ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره‌‌یه‌ (9) شوێنیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ پایه‌ندی رێنمایه‌كانی كاركردن بن و‌هه‌روه‌ها (31) پسووڵه‌ی سه‌رپێچیش تۆماركراون.

وتیشی: به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن جێیه‌‌جێ ده‌كه‌ن، ‌ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی چاودێرییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌یه‌ بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان كه‌ لیژنه‌كان سه‌ردانی شوێنه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
‌‌
ئاماژه‌ی بەوەشکرد: به‌هۆی دووباره‌ كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه له‌مانگی رابردوودا لیژنه‌كه‌ دو شوێنی داخستووه‌‌ و خاوه‌نه‌كانیشیانی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی تووند كردووه‌ته‌وه‌‌.

ھەواڵی زیاتر