شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند‌: ‌سبه‌ی هه‌ینی کاریگەریی یەکگرتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى بەشى رۆژهەڵاتى هەرێم و سنوورى پاڕێزگاى سلێمانى وسنوورى پارێزگاى کرکووک و ئیدارەى گەرمیان بارانى مامناوەند دەبێت دواى زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە ئێوارەى رۆژى هەینى درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێ: كه‌رۆژى شەممە 6 ى 2 ى 2021 کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێ و ئاستى باران مامناوەند دەبێت هەندێ ناوچەى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان لێزمە بارانى دەبێت لەگەڵ هاتنى ئەم شەپۆلە لووتکە شاخەبەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفربارین دەبێت و پلەکانى گەرما بەنزیکەیی (4-6 ) پلە نزم دەبێتەوە وە ئەگەرى هەورە تریشقە ش هەیە لەکاتى باران بارین .

ھەواڵی زیاتر