پاش چەند ڕۆژێک بکوژی گەنجە کوردەکەی دانیمارک دەستگیرکرا

گەنجێکی کورد بە ناوی ئەمین شۆڕش لە شەوێکی درەنگدا ماڵەکەی جێدەهێڵێت، پاش چەند کاتژمێرێک لە دەرچوونی هەواڵی مەرگی لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە بڵاو دەکرێتەوە.

پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە گەنجەکە کوژراوە. لەگەڵ ئەوەشدا چەند کەسێک دەستگیرکران و بەهۆی لێدوانی ئەم چەند کەسەوە بکوژی ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دەستنیشان کرا و وێنە و زانیارییەکانی بکوژەکە لە دانیمارک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە.

بکوژەکە گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەبە و ناوی عەلی کازمە و خەڵکی شاری حلەیە.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، پاش چەند ڕۆژێک بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی دانیمارک کردووە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە. لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە.

ھەواڵی زیاتر