به پێی نووسراوێك كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات حكومه‌ت بڕیاری تایبه‌ت به وه‌رگرتنی باج له ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نایاساییبوونی.
نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه ژماره (4 / 3 / 340)ی له‌سه‌ره‌و له به‌رواری (1ی 2ی 2021) ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، پشتی به‌ستووه به هه‌ردوو نووسراوی ژماره(38)و (41)ی عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی كه به نووسراوی فه‌رمی به‌ڵگه‌كانی نایاساییبوونی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی خستووه‌ته ڕوو و داوای كردووه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هاتووه: ده‌قی نووسراوی په‌رله‌مانتار (عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی) ده‌نێرین، تایبه‌ت به (نایاساییبوونی باجی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت) به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون‌و جێ به‌جێكردنی.
به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كوردستان ئاراسته‌ی حكومه‌تی كردوون، خاڵی (4)ی بڕیاری (96)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به وه‌رگرتنی باج له ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت نایاساییه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌كانییه‌تی:
1ـ بە پێی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (٢٨)ی دەستوری دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ، هیچ باج و ڕسوماتێک ناسەپێنرێت، هەموار ناکرێت، وەرناگیرێت، کەسی باجدەر نابەخشرێت لێی، تەنها بە دەقێکی یاسایی نەبێت.
2ـ لە هیچ بڕگەو ماددەیەکی یاسایی لەو یاسایانەی لە بواری وەرگرتنی باجدا لە هەرێمی کوردستان بەرکارن، و هەموو ئەو هەموارانەی بەسەر یاسا بەرکارەکاندا هاتوون، نەهاتووە باج لەسەر ئۆتۆمبیلی تایبەت(کەسی) بسەپێنرێت، کە بریتین لەم یاسا‌و هەمواری یاسایانەی خوارەوە:
أ. یاسای ژمارە (١١٣)ی ساڵی (١٩٨٢)و هەموارەکەی بە یاسای ژمارە (٢٦)ی ساڵی (٢٠٠٧).
ب. یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی (٢٠١١) کە هەمواری یاسای ژمارە(٢٦)ی ساڵی (٢٠٠٧)ە.
ج. یاسای ژمارە (١٦٢)ی ساڵی (١٩٥٩)و هەموارەکەی بە یاسای ژمارە (٢٥)ی ساڵی (٢٠٠٧).
د. یاسای ژمارە (٢٦)ی ساڵی (١٩٦٢)و هەموارەکەی بە یاسای ژمارە(٢٤)ی ساڵی (٢٠٠٧).
٣ـ سەرەڕای ئەو دوو خاڵەی سەرەوە کە بەڵگەی تەواوو ڕوونن لەسەر نایاساییبوونی بڕیارەکە، باج لە چالاکییەکی ئابوری قازانج هێن وەردەگیرێت، ئۆتۆمبیلی تایبەت چالاکی ئابوری نییەو بە تێپەڕبوونی کاتیش (بەها)و نرخەکەی کەم دەکات بەهۆی ئەو لێخوران (اندپار)ەی هەیەتی، ئەمە بێجگە لەوەی هەمان ئەو ئۆتۆمبیلە پێشتر دوو جار باجی لێ وەرگیراوە، جاری یەکەم کاتێک هاتووەتە ناو هەرێم و جاری دووەمیش لە ڕێگەی وەرگرتنی باجی دەرامەت لەو پێشانگاو کۆمپانیایانەی کە کاریان کڕین و فرۆشتنی (ئۆتۆمبیل)ە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر