دوو تۆمه‌تبار به‌بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دو تۆمه‌تباریان به‌بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد.
پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌دواداچون‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد له‌سه‌ر دو تۆمه‌تبار كه‌ له‌ماڵێكدا له‌شاری‌ سلێمانی‌ سه‌رقاڵی‌ كێشانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر بون، شه‌وی‌ ڕابردو مه‌فره‌زه‌كانی‌ هێزی‌ تایبه‌تی‌ باره‌گای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ توانیان هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا له‌جۆره‌كانی‌ كریستاڵ‌و هیرۆین‌و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی‌ ماده‌كانیان پێ كێشابو.
له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (د، ك، گ له‌دایكبوی‌ 1967) و (ش، ن، ر له‌دایكبوی‌ 1991) به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 14ی‌ مخدرات‌و به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

ھەواڵی زیاتر