یەکەم لێدوانی ئومێد خۆشناو دوای کاندیدکردنی بۆ پارێزگاری هەولێر

دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئومێد خۆشناوی بە فەرمی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگای هەولێر کاندیدکرد، ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو یەکەم قسەی خۆی لەوبارەیەوە کرد.

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کاندیدکردنم بۆ پارێزگاری هەولێر یەکلایی بووەتەوە، ئەمڕۆ سیڤییەکەم لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەدرێتە ئەنجوومەنی پارێزگا و دواتر دانیشتنی لەسەر دەکرێت بۆ متمانە پێدانم.

وتیشی” تا ئێستا هیچ کەسێک بۆ سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد دیارینەکراوە”.

ھەواڵی زیاتر