خوێندن دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەولێر كۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی كردنەوەی قوتابخانەكان بدەن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی كردنەوەی قوتابخانەكان دەدرێت، بە رێكار و رێنمایی تەندروستی و تاوتوێی ئەو راپۆرتانە دەكەين  كە ئێمە و وەزارەتی پەروەردە ئامادەمان كردووە”.

ھەواڵی زیاتر