مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سالار عەبدولسەتار وەزیری دادی عێراق کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە اگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەتی گرنگيی هەماهەنگیكردن لە بواری بەشداریکردن و ئامادەبوون لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.

ئاماژە بەوەشکراوە کە جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و کەسوکاری شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و خاپوورکردنی هەزاران گوند و دێهاتی کوردستان لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق کرا.

هەروەها سەرۆکی حکومەت داوای کرد، وەزارەتی دادی فیدراڵی و دامودەزگا دادوەرییەکانی عێراق، ڕۆڵی گرنگ و ئەرێنی خۆیان بگێڕن لە سنووردانان و ڕێگریکردن لەو کارە نایاسایی و دەستدرێژییانەی دەکرێتە سەر موڵک و ماڵ و زەوی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ نەهێشتنی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی ئەو ناوچانە

ھەواڵی زیاتر