بەرەبەیانی ئەمڕۆ له میانمار كودهتای سهربازی روویداو، زۆربهی سهركرده و بهرپرسانی وڵات لهلایهن سوپاوه دهستگیركراون، میدیا فهرمییهكانی وڵاتەکە داخراون و ناتوانن پەخش بكهن.
ئۆنگ سان سووکی سەرکردەی میانمار لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرە، تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە ناپیتاوی پایتەختی وڵاتەکە پچڕاوە، دوای کودەتاکەش سوپای میانمار باری نائاسایی ڕاگەیاند و دەسەڵات گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان.
سوپای میانمار کە بە تاتماداو ناسراوە رایگەیاندووە “ساختەکاری زۆر لە هەڵبژاردن کراوە”، بێ ئەوەی وردەکارییەکان بخاتەڕوو. هەفتەی رابردووش کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی وڵاتەکە دەنگۆی بوونی ساختەکاری رەتکردەوە.