سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی دزراو بۆ هەولێر دەگەڕێنێتەوە

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ، دوو ئۆتۆمبێل لە ناو پارێزگای سلێمانی دۆزرانەوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە .

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركردەوە لە هاتنی دوو ئۆتۆمبێل بۆناو پارێزگای سلێمانی كە دزراون ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە .

لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس توانرا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە كە یەكێكیان لە قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەوی تریان لە قەزای شارەزورو لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماواوە دۆزراوەتەوەو دوای تەواو كردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر