پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى تانجەڕۆ بەمەبەستى پاراستن و پارێزگارى کردنى سنوورەکەیان بۆ سنوورى گوندى (بێستانسور) توانیان (٤) ڕاوچى دەستگیر بکەن.
دەشڵێ”ڕاوچییەکان سەرقاڵى ڕاوکردنى ماسى بوون، هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (٢٢) کیلۆ ماسى ڕاوکراو و (٤) دەستە داو لەگەڵ (٢) تۆڕو (١) چەقۆ و (٢٣) مەتر وایەرو (١) پاترى و (١) بەدلەى مەتەریدا”
پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە ڕادەستى بەڕیز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى