بڕیارە ئێوارەی سبەی یەک شەممە، شاندەکەی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سەردانی بەغدا بکاتەوە.
فارس عیسا، سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، ئێوارەی سبەی یەک شەممە، شاندەکەی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سەردانی بەغدا بکاتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی باڵکێش، سەردانی ئەمجارە یەکلاکەرەوە دەبێ و ئەگەری رێککەوتن یان رێککەوتن بە لایەکدا دەکەوێت.
ئەگەر شاندەکەی هەرێمی کوردستان سبەی بگاتە بەغدا، دەبێتە سەردانی هەشتەم، بەڵام تا ئێستا پرسەکان بە یەکلایی نەبووەوە ماونەتەوە.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەیە بۆ ئەوەی بینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.
لە ئەگەری رێکنەکەوتنیش لەگەڵ بەغدا، حکومەت پرۆژە یاساکەیەکی تر ئامادە دەکات.
عەبدولحەکیم خەسرۆ ڕایگەیاند، لەمەودوا حکومەت 30 رۆژ جارێک بەپێی داهاتی بەردەست مووچە دابەشدەکات.
ھەواڵی ڕابردوو
گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی قبووڵکرد
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر