لەھەندێ پەیجی چەواشەکار گوایا لەمزگەوتی “اسراء و معراج” کەمامۆستای بەڕێز وتاروخوێن لە تەوەری وتاری ھەینی ئەمڕۆ کە تايبەت کردبوو بە بەرگریکردن لەکوردستان مزگەوت چۆڵ بووە و نوێژ خوێنان رۆیشتوون
ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەێنین
یەکەم “
مامۆستا مەلا رعد ئۆمەربلی ماوەيەکی زۆر کەمە و چەند هەينیەکە ووتار لەو مزگەوتە دەخوێنێتەوە وبەم ھۆيەوە خەڵکێکی “توندڕەوی راسپێرداو “کە تەنیا چەند کەسێکن کەژمارەیان ١٥ کەس کەمتر بووە قبوڵیان نەبووە چوونەتە دەرەوەی مزگەوت، لەکۆی ھەزار کەس کەئامادە بوون لەمزگەوت ئەمەش نەکاریگەری ھەبووە ، نە وتاریش وەستاوە بەڵکو وتارو نوێژ زۆر بەباشی کۆتایی ھاتووە
دووەم “
پێمان سەیرو سەمەرەیە خەڵکانێک پیان وابێ بەرگری کردنی مامۆستایانی ئایینی لەپێشمەرگەو خاک و سەرکردەو رەمزە نەتەوەیەکانمان پێیان وابێ کارێکی نامۆیە بەڵام پێیان ئاسایی بێ سوکایەتی بەبەھا پیرۆزەکان بکرێت، ئەو کولتورە نەشیاوە خزمەتی کوردستان و ئایندەمان ناکات ئێمە تەئکید دەکەینەوە بەشانازیەوە بەرگری لە پیرۆزیەکانی کوردستان دەکەین ، ئەگەر ئەو بەرگریە نەبووایە ئەوکەسانەی کە ئێستا قسەی ناشرین و زبر دەکەن ئەو ئازادیایەیان نەدەبوو ئێستا خەڵکێکی بێگانە لەکوردستان ئیھانەی شەرەف و کەرامەتی میللەتەکەمانیان دەکرد
بۆیە بەرگری کردن لەنیشتیمان و وڵات بەواجبێکی شەرعی نیشیتمانی دەزانین لەسەر ئەم پەیامەش بەردەوام دەبین ،
بەسوپاسەوە ھەزاران مامۆستای کوردستان بەئەوپەری دڵسۆزیەوە باسی رێزگرتنیان لە پیرۆزیە کانی میللەتەکەمان کردوە، ئێمە تەئکید لە بنەمای رێز لێگرتن دەکەینەوە بۆ ھەموو لایە ک بەڵام ھەرکەس و لایەنێ بیانەوێ دەست وەربدەنە کاروباری وتارو پشێوی دروست بکەن بەدڵنیایەوە روبەرووی یاسا دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی
ئەوقافی پارێزگای ھەولێر
٢٩⁄١⁄٢٠٢١