مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بودجەی فیدراڵی 2021 کۆبوونەوە.
سەرۆکوەزیران دەڵێ” لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار بەشداربوون، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی خرایەڕوو. شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.