ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021ی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ، مووچەی سەرۆکایەتی هەرێم، خانەنشینی پێشمەرگە، وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کارەبا، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ بوون، رۆشنبیری و لاوان، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر