کەناڵی پەیام فیلمی تەوەکولی لە پەیجەکەی سڕییەوە

کەناڵی پەیام فیلمی تەوەکول لە پەیجەکەی دەسڕێتەوە و بەڕێوبەری تۆی میدیایی کۆمەڵیش دەڵێت: “سڕینەوەی فیلمی تەوەکول لە سۆشیاڵ میدیای پەیام، پەیوەستە بەستراتیژی کارکردنی خۆمانەوە و بێڕێزی ناکەین بە پرسە ئاینی و نیشتمانی و نەتەوەییەکان”.

دوای بڵاوبوونەوەی کورتە فیلمێکی ئێرانی بە ناوی تەوەکول، چەندین ماڵپەڕ و پەیج کورتە فیلمەکەیان بڵاو کردەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

پەیجی فەڕمی کەناڵی پەیامی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، کە ڤیدیۆکەیان لە پەیجەکەیان بڵاو کردبوویەوە، دەیسڕنەوە و فاروق عه‌لی، به‌ڕێوهبه‌ری تۆڕمی میدیایی كۆمه‌ڵیش ڕایگه‌یاند‌، “سڕینەوەی بابەتەکە لە سۆشیاڵ میدیای پەیام، پەیوەستە بەستراتیژو پڕەنسیپی کارکردنی خۆمانەوە، کەیٔێمە میدیایەکی بێمۆڕاڵ نین و لەپێناو زیادکردنی لایک ڕێگە بەبێڕێزی بدەین، ئێمە ڕەخنە دەگرین، بەڵام بێڕێزی ناکەین بەتایبەت لە بابەتێکدا پەیوەست بێ بەپرسی ئاینی و نیشتمانی و نەتەوەییەوە”.

ھەواڵی زیاتر