بەمەبەستی تاووتوێكردنی پرسی پاڵاوتنی نەوت لەناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ پێداویستییە ناوخۆییەكان، رۆژی 2021/1/26، لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی بەشێوەی ئۆنڵاین كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی راپۆرتی دیلۆیت كراو بهشداربووانی كۆبوونهوهكه راِو سەرنج و تێبینیی خۆیان لەسەر راپۆرتەكە خستهڕوو و بڕیاردرا بەڕاپۆرتێك تەواوی تێبینی و سەرنج و پێشنیازەكان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان و ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بكرێت بەمەبەستی وەرگرتنەوەی وەڵامەكانی لیژنەكە.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، لیژنە بڕیاریدا میوانداریی وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بكات، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی خەرجیی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەهەرێمی كوردستاندا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر