ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021ی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی ئەنجوومەنی داوەری، خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی داد، سامانە سروشتییەکان، مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دابەش دەکرێت.

هەروەها مووچەی دەستەی ژینگە، دەزگای مین، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر