به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، له رۆژی پێنجشه‌ممه شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو سەرەتا نمەباران و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبێت و پاشان لەهەندێک سەنتەری ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە لوتکەی زۆربەی شاخە بەرزەکانیش بەفردەبارێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لەسەر سنوری هەولێرو دهۆک دەبێت، بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی دیکە دەبارێت و رۆژی هەینی نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ نمەباران، بەڵام سنووری باشووری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانی زیاتر دەبێت بۆ رۆژی هەینی و ئاستی بارانی پێشبینی کراو بۆ ئیدارەی گەرمیانیش مامناوەند دەبێت.