وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021ی فەرمانبەران.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2020/1/26، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هەرووها وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.