پۆلیسی سلێمانی، بە تۆمەتی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر چوار كەسیان دەستگیر كرد، یەكێك لە تۆمەتبارەكانە ئافرەتە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: “رۆژی 23/1/2021 مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سه‌ر به بهڕێوهبەرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته، له‌ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كه مادده‌ی هۆشبه‌ربه‌ریان به‌كارهێناوه”.
ئاماژە بەوەشكراوە: “پۆلیسی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه له‌ماڵێكدا مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌رو لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كاندا”.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: “ئێستا تۆمه‌تباران (چ، غ، ع) له دایكبووی 2000 ( م، ا، ا) له دایكبووی 2000 ( ا، ف، ع) له دایكبووی 2000 ( ف، ا، ع) له دایكبووی 2004 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌مادده‌ی (14) نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ركان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه”.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر