لە سعودیە کچێکی تەمەن 18 ساڵ تووشی ئازاری سک دەبێت، دوای نەشتەرگەریی کیلۆیەک قژ لە گەدەی دەردەهێنن.
کچەکە تەمەنی 18 ساڵە و ماوەیەک بەدەست ئازای سکیەوە ناڵاندوویەتی، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و پشکنینی بۆ دەکەن، دەردەکەوێت تۆپەڵێک قژ لە گەدەیدا کۆبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەم ئازارە.
ئاماژە بەوەشکردووە، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەو کچە گەنجە نزیکەی کیلۆیەک قژ لە گەدەی دەردەهێنن .
لەبارەی هۆکاری کۆبوونەوەی ئەو قژەش لە گەدەیدا سایتە سعودیەکان نووسیویانە، ئەو کچە خووی بە خواردنی قژییەوە گرتووە و بەردەوام خواردوویەتی.
