بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 13 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە كە لە هەوڵدابوون بینێرنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.
پشتیوان بەهادین، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای كۆكردنەوەی چەند زانیارییەك لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بازگەكان توانیمان دەستبگرین بەسەر 13 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك.
وتیشی” ئەو ماددەیە ئەو كەسانەی دەستگیركراون لە چەند كەسێك پێكهاتوون و خەڵكی هەموو شوێنێكیان تێدایە و ماددەکەیان لەناو بەرکەرەوە “ڕافیعە”دا شاردووەتەوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر