بەفر ڕێگەیەکی سەرەکی هەولێری داخست

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی بەفر و شەختەوە ڕێگای هەولێر-هیران داخراوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

سەرجەم شوفێران وهاولاتیانی بەرێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەهۆی دابارینی بەفرودابەزینی پلەکانی گەرماوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین وناحیەی هیران لەکاتی ئێستادا گیراوە هەرچەندە تیمەکانی رامالینی بەفری سەر بەبەرێوەبەرایەتی چاکردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی هەولێر لەکاتی ئیستا خەریکی رامالینی بەفرن بەلام بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ5پلەی ژێر سفر مانەوەی ئەوکەمە بەفرەی سەر رێگایەکە دەکات بەشەختەو بەستەلەک وەزۆر مەتەسیدارتری دەکات لەبەفرەکە وەشوفێران وەکو رێگای بەدیل دەتوانن رێگای شەقلاوە هیران بەکاربێنن
ب هاتووچۆی هەولێر
2021/1/21

ھەواڵی زیاتر