کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2021/1/20، لەناو بازاڕی کۆیە دەستڕێژی گوللە لە سەرتاشخانەیەک دەکرێت.
دەرباز صابیر، نوێنەری بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە ڕایگەیاند، 17 گوللە بە سەرتاشخانەکەوە نراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، تائێستاش تەقەکەرەکە نەدۆزراوەتەوە و دەستگیر نەکراوە.
وتیشی: “ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
