بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، کاریگەرىیەکانی ئەو شەپۆڵەى ڕووى لە هەرێم کردووە بۆ بەردەوامى دەبێت و پێشبینى باران بارین لە سنوورى پارێزگاى هەولێر زیاتر دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/20، ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت، بارانبارین مامناوەند دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. لە سەنتەری شاری سلێمانیش ئەگەر بارانبارین لە ئارادایە.
سبەینێ پێنجشەممەش 2021/1/21، ئاسمان نیمچە هەور و سارد دەبێت، دواتر دەبێتە پەڵە هەور.

