مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/1/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خلوسی ئاکا، وەزیری بەرگری تورکیا کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێم، لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا. ھەروەھا جەخت لە گرنگیی هەماهەنگيی و بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە. بەتایبەتی بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە پێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان کرایەوە لە پێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.