لە سلێمانی سێ ته‌قه‌كه‌ر ده‌ستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ سێ ته‌قه‌كه‌ریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌چه‌ند شوێنێكی‌ جیاجیای‌ ناو شاری‌ سلێمانیدا ته‌قه‌یان كردبو.

دوای‌ به‌دواداچون‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه‌ له‌چه‌ند شوێنێكی‌ ‌ شاری‌ سلێمانی ته‌قه‌یان كردبو، پاش وه‌رگرتنی‌ بریاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ توانیان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ڕوبه‌ڕوی‌ یاسایان بكه‌نه‌وه‌.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانیشدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (شۆفرلێت- ئۆپترا).

له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ت، ع، م له‌دایكبووی‌ 2004) و (م، ح، م له‌دایكبووی‌ 2001) و (ب، ن، ج له‌دایكبووی‌ 2002) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

ھەواڵی زیاتر