حاخامێکی ئیسرائیلی هۆشداری دەدا لەوەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر هۆرمۆناتی مرۆڤ دەبێت و دەیکاتە هاوڕەگەزباز.
دانیال ئاسۆر، حاخامێکی ئیسرائیلییە، لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆناوە دەڵێ” هەرکەسێک ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەربگرێت، دەبێتە هاورەگەزباز”.
دانیال ئاسۆر کەسایەتیەکی ئاینی ناسراوە و شوێنکەوتەیەکی زۆری هەیە، ئەو دەشڵێ” هەڵمەتی کوتانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئامانجی دیکەی لە پشتە وەک رێکخستنەوەی جیهان بە نیەتێکی خراپ”.
