مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دادەخرێت

بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە، مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ماوەی 20 رۆژ دادەخرێت.
شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی رابردوودا باڵەخانەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندرا، ئێستا باڵەخانەكە بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان نۆژەن دەكرێتەوە و تا ماوەی نزیكەی 20 رۆژیش دادەخرێت، بەڵام ئەو بەشانەی كە پێویستن، لە بەشی ئامێرەكان كاروبارەكان رایی دەكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە ڕێوڕەسمێكدا لە مێنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار قۆناغێكی تری گرێبەستی پرۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوە بە گوژمەی شەش ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار لە سێكتەری ئاوی خواردنەوە، بۆ هەردوو پارێزگەی هەڵەبجە و سلێمانی واژوو كرا.

ھەواڵی زیاتر