ئهمڕۆ له زۆربهى ناوچه شاخاوییەكان پلەكانی شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان گرتووهتهوه و له سۆرانیش 20 بۆ 30 سانتیمەتر بەفر باری.
ئهمڕۆ ههینى 2021/1/15، بەڕێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر ڕاى گهیاند، شەپۆلێکی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سۆران 20 بۆ 30 سانتیمەتر بەفر باریووە.
تیمێك شەو و ڕۆژ کاری ڕامالینی بەفر دەکەن بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی ڕێگەكانیان تووشی كەڵەكەبوونی بەفر و شەختە نەبن